Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:28

لیوا عەبدولخالق: لیژنەکانی دروستکردنی ھێزی ھاوبەشی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق دەستبەکار دەبن

کوردستان TV
100%


 نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق رایگەیاند، چوار لیژنە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو شوێنانەی كە پێویستیان بە ھێزی ھاوبەش ھەیە، پێك ھێندراون و بڕیارە ئەم ھەفتەیە دەستبەكار ببن و شوێنەكان دیاری بكەن، كە لە ھەر ناوچەیەك چەند شوێنێك پێویستیان بە ھێزی ھاوبەش ھەیە.

لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق  رایده‌گه‌ێنێت، چوار لیژنە بۆ ناوچە كوردستانییەكان دروست كراون، بۆ ئەوەی ئەو شوێنانە دیاری بكەن كە پێویستیان بە ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەیە و ناوی كەسەكانی ھەردوولاش دراون و دروست كراون، هەروەها لیژنەكانیش دیاری دەكەن چ شوێنێك پێویستی بە ھێزی ھاوبەش ھەیە.
ده‌شڵێت، چوار لیژنە دروست كراون بۆ دیالە و كەركووك و سحێلا و مەخموور لە سنووری پارێزگای مووسڵ و، سەرەتا لە دیالە دەست بە كارەكان دەكەن و بڕیاریشە ھەر ئەم ھەفتەیە لیژنەكان دەست بە كارەكانی خۆیان بكەن.
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق باس لەوەش ده‌كات، ژووری ئۆپەراسیۆنی عێراق، بە ھاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە ئەو كارە ئەنجام دەدەن، چونكە كاتی ئەوە ھاتووە لەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنی ھەیە، ھێزی ھاوبەش پڕیان بكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.