Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:26

مانگی ڕابردوو 738 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لە سلێمانی لەدایک بوون

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 4720 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری یان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو ژمارەیە 1154 نەخۆش داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو 738 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 396 منداڵیان كوڕ بوون 342 یان كچ بوون و 511 منداڵ بەشێوەی سروشتی و 227 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 531 منداڵاَ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 5 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 15 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و 787 سۆنار گیراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.