بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر راپۆرتی كۆتایی لیژنهكه سهبارهت بهھەمواری یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار، بەسەرپەرشتیی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا ئەندامانی لیژنە سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەسەر دواین ڕاپۆرتی ھەمواری یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019ی تایبەت به بەخاوەنکرنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لهسهر كراوه خستەڕوو، دوای جێکردنەوەی سەرنجەکان دەستکاریی ھەندێک لەمادەو بڕگەکان کراو دواتر بەواژۆی زۆرینەی ئەندامانی لیژنەكه ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا بۆئەوەی ڕێکارە پەیڕەوییەکانی لەسەر بگیرێتەبەر.
لەبەشێکی دیكەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازەیاسای بەڕێوبردن و پاراستنی شوێنەوارو کەلەپوور لەھەرێمی کوردستان کرا، کەخوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو بڕیاردرا نووسراوێک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆئەوەی ڕای خۆیان لەسەر پێشنیازەیاساکە ئاراستەی پەرلەمان و لیژنەی شارەوانی بکەن بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە پەیڕەوییەکان.
ڕاپۆرتی کۆتایی ھەمواری یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە ئاراستەی سەرۆکایەتی کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.