كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق بڵاویكرده‌وه، رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ئه‌نجامی رووداوی خۆكوشتن له ساڵی 2020دا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 8،5 زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش بۆ چواره‌م ساڵی له‌سه‌ریه‌كه رێژه‌كه روو له هه‌ڵكشان ده‌كات.
فازڵ غه‌راوی ،ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، كۆمیسۆنه‌كه‌یان له ساڵی 2020دا 644 حاڵه‌تی خۆكوشتنی تۆماركردووه له كاتێكدا له ساڵی 2019دا ژماره‌كه 594 حاڵه‌ت بووه.
به‌پێی داتاكانی كۆمیسیۆنه‌كه، بۆ چواره‌م ساڵه له‌سه‌ریه‌ك ژماره‌ی خۆكوشتن له عێراق رووی له هه‌ڵكشان كردووه به‌جۆرێك له ساڵی 2018دا، 515 حاڵه‌تی خۆكوشتن و له ساڵی 2017دا 442 حاڵه‌ت تۆماركراوه.
له‌باره‌ی ژماره‌كانی ساڵی 2020، فازڵ غه‌راوی روونیكرده‌وه كه زۆرترینیان به 139 حاڵه‌ت له پارێزگای به‌غدا و دواتر پارێزگای به‌سڕه به 86 حاڵه‌ت و پارێزگای زیقار به تۆماركردنی 80 حاڵه‌ت له ریزبه‌ندی سێیه‌م و پارێزگای نه‌ینه‌وا به 69 حاڵه‌ت له ریزبه‌ندی چواره‌م دێت و ئه‌وه‌شی كه ده‌مێنێته‌وه به‌سه‌ر پارێزگاكانی دیكه‌دا دابه‌شبووه.
غه‌راوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه 368 كه‌س له‌وانه‌ی كه خۆیان كوشتووه نێر و 287یان له ره‌گه‌زی مێ بوون.
ئاشكراشیكرد، 159 كه‌س له‌وانه‌ی كه خۆیان كوشتووه به چه‌ك، 319٣١٩یان به په‌ت خۆیان خنكاندووه، شه‌ش كه‌س به‌خۆفڕێدان له شوێنی به‌رز، 122یان خۆیان سووتاندووه، 20یان به به‌كارهێنانی مادده‌ی مه‌ترسیدار، سێ كه‌سیان به بڕینی خوێنبه‌ر، هه‌شتیان به رووداوی خنكان له‌ژێر ئاو و دوویان به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ناچاركردن به‌خۆكوشتن، ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند، هۆكاره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌رووونی و ئابووری، هه‌روه‌ها هه‌ژاری و ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ڕ و خراپی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی خۆكوشتنن.
داواشی له حكوومه‌ت كرد رێكاری خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، ره‌خساندنی هه‌لی كار، ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ژیانێكی شایسته.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانان، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 7،13 و رێژه‌ی بێكاریی گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 27.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.