Erbil 24°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:23

وەزارەتی کشتوکاڵ دوو بڕیاری گرنگ بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوەخۆیی پرۆژەکانی ماسی دەردەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوسراوی ژمارە 689 لە 7/3/2021 بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی ڕاوە ماسی بە هەموو شێوازەکان دەردەکات لە مەوسومی 15/3/2021 تا 14/6/2021 .

هەروەها بەنوسراوی ژمارە 1771 لە 9/3/2021 بۆ مەبەستی پارێزگاری لە بەرهەمی ناوەخۆیی و بەردەوامی دان بە پرۆژەکان لە پێناو زیادکردنی بەرهەمی ناوەخۆیی و پاڵپشتی ئابوری هەرێمی کوردستان بڕی ڤاری قەدەغەکردنی هاوردنی ماسی سەلەمۆن (زیندوو - قرش) لە رێکەوتی 15/3/2021 تا15/6/2021. جێگەی ئاماژەیە کە هەردوو نوسراوەکە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری رێککاری پێویستی کارگێری و یاسیایی.

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو

42

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.