Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:17

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بەدواداچوون بۆ پرسی ڤیزاو ئەو کۆمپانیایانەی کە لەو بواره‌دا کارده‌که‌ن ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشەمە 2021/3/9، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.ڕێبوار بابكه‌یى سەرۆکى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.

مه‌به‌ست له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرسی ڤیزاو ئەو کۆمپانیایانەی کە لەبواری خزمەتگوزاریی ڤیزا-دا کاردەکەن و هه‌روه‌ها سەردانی كونسوڵخانەی وڵاتی چین له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سوپاسگوزارى و پێزانینی لیژنەكه‌ بە بەخشینی 5ھەزار ڤاکسینی دژ بەکۆڕۆنا بەدیاری بۆ ھەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌.

دوای ئەوەی ھەردوو تەوەرەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وە گڤتوگۆیان لەسەر کرا، بڕیاردرا بەدواداچوون بۆ پرسی ڤیزاو کێشەی ھاووڵاتییان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە لەبواری ڤیزا-دا کاردەکەن، بۆ ئه‌و مه‌سته‌ سەردانی لایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی ناوخۆ و دەستەی گەشتوگوزار بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.