Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:07

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى هاوکارییه‌کانى هه‌نگاریا ده‌کات

کوردستان TV
100%


پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/3/9  نێچێرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە به‌ڕێز تریستان ئەزبێج وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانان لە حكوومەتی هەنگاریا كرد.

له‌ ديدارێكدا  نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى كوردستانى بۆ یارمه‌تیی سه‌ربازی و هاوكارييه‌ مرۆييه‌كانى هه‌نگاريا بۆ ئاواره و‌ په‌نابه‌ران به‌تايبه‌تى ئاواره‌ی كريستيان و ئێزدی له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به‌ يارمه‌تى و پشتگيريى زياترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا، كه‌ به‌ڕێز ئیستڤان ئمری، كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر ئاماده‌ى بوو، تریستان ئەزبێج وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی سوپاس و پێزانینی هه‌نگاریا بۆ ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ پاراستنی کریستیانان و پێکهاته‌کانی دیکه‌، جه‌ختى له‌ به‌رده‌واميى پابه‌نديى وڵاته‌که‌ی بۆ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تيدانی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كرده‌وه‌.

به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌نگارياى بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ده‌ربڕى و سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ په‌يامێكى گرنگ و پێزانين بۆ ئه‌و كولتووره‌ له‌ قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست سه‌ردانه‌كه‌ ببێته‌ هانده‌رى قووڵكردنه‌وه‌ى زياترى ئه‌و كولتووره‌.

په‌تاى كۆڤيد_19 و پرۆسه‌ى كوتان به‌ ڤاكسينى دژه‌په‌تاكه‌، په‌ره‌پێدان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ هه‌نگاريا، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و بابه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ سه‌ر زێد و شوێنه‌كانى خۆيان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكی ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.