پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایدهگهێنێت، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فره‌نسیس، پاپای كڵێسای كاسۆلیكی، بۆ شاری مووسڵ، ژماره‌یه‌ك وڵات رایانگه‌یاند كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه.
نه‌جم جبوری ،پارێزگاری نه‌ینه‌وا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فره‌نسیس بۆ شاری مووسڵ، سه‌ردانێكی مێژوویی بوو، چونكه به چاوی خۆی ئه‌و وێرانكارییه‌ی بینی كه به‌ھۆی تیرۆریستانی داعشه‌وه به‌ر شاره‌كه كه‌وتووه و گوتی:پاپا فره‌نسیس به‌ڵێنیداوه، یارمه‌تی بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه پێشكه‌ش بكات.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئاشكراشیكرد، ھه‌ر دوای سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فره‌نسیس، ژماره‌یه‌ك وڵات رایانگه‌یاند كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ و گوتی:له‌ئێستادا باڵیۆزانی ژماره‌یه‌ك وڵات له عێراق، به‌نیازن سه‌ردانی مووسڵ بكه‌ن.
پاپا فره‌نسیس رۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و دواتر سه‌ردانی شاری مووسڵ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وای كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.