یاریزانی تێنسی سڕبی نۆڤاك دیۆكۆڤیچ ڕیكۆردێكی پێوانه‌یی نوێی تۆماركرد، ئه‌ویش دوای مانه‌وه‌ی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان له ئاستی پیاوان بۆ ماوه‌ی سێسه‌دویازده هه‌فته كه تا ئێستا هیچ یاریزانێك له‌م ماوه‌یه له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی جیهان نه‌ماوه‌ته‌وه.
پێشتریش ئه‌م ڕیكۆرده به ناوی ڕۆجێر فیدریری سویسری بوو، مانگی پێشوو دیۆكۆڤیچی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئوستڕالیای بۆ نۆیه‌م جار له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی برده‌وه‌و پارێزگاری له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی جیهان كرد كه له مانگی شوباتی پارساڵه‌وه له ڕافائێل نادالی ئیسپانی وه‌رگرتبوو.
نۆڤاک دیۆکۆڤیچ ڕیکۆردێکی پێوانه‌یی نوێی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.