Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:22

دەرماڵەیەکی 150 هەزاری بۆ مامۆستایان خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%


حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵەیەک بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکات کە مۆڵەتی خوێندنیان هەیە و بەرپرسێکی  په‌روه‌رده‌ش رایده‌گه‌ێنێت، دەرماڵەکە بڕاوەیە.

مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە رایده‌گه‌ێنێت: دەرماڵەیەکی 150 هەزار دیناری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت، بەڵام بەپیێ یاسا و ڕێنماییەکان هەرکەسێک هەرجورە مۆڵەتێک وەردەگرێت هەموو دەرماڵەکان دەبڕدرێت ئەگەر بێت و مۆڵەتەکە لە 29 ڕۆژ زیاتر بێت.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە ڕوونیش ده‌كاته‌وه‌: حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هاوکاری بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی مۆڵەتی خوێندنیان هەیە دەرماڵەی 150 هەزار دیناری خەرج دەکات و لەمەودوا سوودمەند دەبن لە دەرماڵەکە، بەڵام هیچ جۆرە مۆڵەتێکی دیکە ناگرێتەوە.

دەشڵێت: ئیدی دەرماڵەی 150هەزار دیناریی مامۆستایان بڕاوەیە و بۆیان خەرج دەکرێت، کە بەهۆی بڕیارەکەوە ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.