له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پردی ئه‌لئه‌ئیمه‌ی نێوان ناوچه‌ی كازمیه و ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكێكی ده‌ستی له ناو ته‌نه‌كه‌یه‌كی خۆڵ و خاشاك له‌نزیك نزیك پردی ئه‌لئه‌ئیمه‌ی به‌غدا بووه هۆی كوژرانی ژنێك و برینداربوونی 10 كه‌سی دیكه، راسته‌وخۆش دوای رووداوه‌كه، سه‌رجه‌م برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه و له‌لایه‌ن كارمه‌ندان و پزیشكان و به چاودێری ڕاسته‌وخۆی حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه، نه‌شته‌رگه‌ری به‌په‌له بۆ سێ كه‌س له برینداره‌كان كرا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، برینداره‌كانی دیكه‌ش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌یان جێهێشت و زۆربه‌یان برینه‌كانیان سووك و مامناوه‌ند بوون، به‌ڵام یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
شه‌وی رابردوو، یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند: نارنجۆكێكی ده‌ستی له‌سه‌ر پردی ئه‌لئه‌ئیمه‌ی نێوان ناوچه‌ی كازمیه و ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامیشدا هه‌شت كه‌س برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.