خاتوونێکی گەنجی خاوەن داهێنانی زانستی، لەلایەن وەزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەڵات کرا.
سۆما نیهاد، لە ماوەی ڕابردوودا لە پرۆژەیەک داهێنانێکی زانستی پێشکەشکرد کە بریتی بوو لە دروستکردن و ئەنجامدانی پرۆژەی خانووێکی پلاستیکی کشتوکاڵی، بۆ ئەم مەبەستە خەڵاتی یەکەمی روانگەی پێ بەخشرابوو.
ئەم ڕێزلێنان و بانگهێشتەی ئەمڕۆی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هاوکاتە لەگەڵ هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ئافرةتان کە وەکو هەنگاوێکی دەستخۆشی و پێزانین لەو خاتوونە گەنجە بۆ پرۆژەکانی پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵی رێکخرابوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.