Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:58

پاپای ڤاتیکان سوپاسی ئافره‌تانی عێراق ده‌کات

کوردستان TV
100%

پاپا فرانسیس له‌ كۆتا سه‌ردانه‌ی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: لە ناخی دڵەوە سوپاسی هەموو ئافره‌تان بەتایبەت ئافره‌ته‌ عێراقییەکان بکەم.

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان له‌ كۆتا رۆژی گه‌یشته‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: دەمەوێت لە ناخی دڵەوە سوپاسی هەموو ئافره‌تان بەتایبەت ئافره‌ته‌ عێراقییەکان بکەم، کە بوێرانە لەگەڵ بوونی جیاوازیی رەگەزی و ئازارەکان بەردەوامن لە بەڕێکردنی ژیان.

پاپا فرانسیس له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، با رێز لە ئافره‌تان بگرین و پارێزگارییان لێ بکەین، لێگه‌ڕین با ببنە جێگەی گرنگی و بایەخپێدان و هەلیان بۆ بڕەخسێنن.

به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 8 ى 3 ى 2021، رێورەسمی ماڵئاوایی كردن لە پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا رێکخراو به‌ره‌و ڤاتیكان به‌ڕێكه‌وت.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.