Erbil 17°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:17

عێراق قەدەغەى هاتوچۆی بۆ ماوەى دوو هەفتە درێژکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نیشتیمانى عێراق بڕیاریدا قەدەغەى هاتوچۆ بەهەمان رێنماییەکانى ئێستا درێژ بکاتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، قەدەغەی ھاتوچۆ لە عێراق بۆ دوو ھەفتەی دیکەی درێژکراویەوە.

ئەمنیدارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە بەھۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و لەبەر پاراستنی سەلامەتی نیشتمانیی و پشت بەستن بە راسپاردەکانی وەزارەتی تەندروستیی، قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ دوو ھەفتەی دیکەی لەنێوان پارێزگاکاندا درێژکراویەوە.

بەپێی بڕیارەکە، رۆژانی ھەینی، شەممە و یەکشەممە قەدەغەی ھاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکاندا و لەنێو شارەکاندا لە ھەشتی ئێوارە تا پێنجی بەیانی بۆ دوو ھەفتەی داھاتوو، بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە به‌وه‌شكراوه‌ کە تیمەکانی تەندروستیی و ھێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکان بۆ جێبەجێکردنی رێنمایەکانی خۆپارێزیی و سزای ھەموو ئەو کەسانە دەدەن کە سەرپێچی رێنمایەکان دەکەن.

 

شایه‌نی باسه‌ ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ عێراق له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ رۆژانه‌ سه‌رووی چوار هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌به‌ن و  نزیكه‌ 15 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.