بهیانی ئهمرۆ دووشهممه 8 ى 3 ى 2021، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڤاکسینی كۆرۆنای وەرگرت.
دکتۆر. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمی كوردستان، لە دواى وەرگرتنى یەکەم ژەمى ڤاکسینى کۆرۆنا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆرۆنای گۆڕاو بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و ئێستا رۆژ بە رۆژ بەرەو زیادبوون دەچێت.
ئاماژهی بۆ ئهوهشكرد: لە 24 کاژێری رابردوودا 344 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو،زۆربەی ئەو توشبووانەی لە ئێستادا تۆماردەكرێن هەڵگری زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنان و ڤایرۆسەكە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
وەزیرى تەندروستى ههرێمی کوردستان ڤاکسینى کۆرۆناى وەرگرت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.