Erbil 32°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:17

پاپا فرانسیس به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌رێکه‌وت

کوردستان TV
#7
100%

له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان قه‌داسێكی ئاینیی به‌ڕێوه‌برد و وتارێكی ئاینیی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ پاپا فرانسیس گه‌یشته‌ یاریگاى فرانسۆ هه‌ریرى، به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری، بە بەشداریی 10000 (دە) هەزار کەس پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان قه‌داسێكی ئاینیی به‌ڕێوه‌برد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

دوای ته‌واوبوونی رێوره‌سمی ئاینی، پاپا فرانسیس یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری جێهێشتوو به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێكه‌وت، بریاره‌ چه‌ند خوله‌كێكی دیكه‌ به‌ره‌و به‌غدا گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجامدات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.