ڕۆژی یەكشەممە 7ـی شوباتی 2021 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان و كاتۆلیكەكانی جیهان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا پاپا فرانسیس، دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و هێنانه ئارای ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوانیاندا.
هەر لەو دیدارەدا پاپا فرانسیس بە سه‌رۆك بارزانی ڕاگەیاند: "كوردستان‌م له‌بیر نه‌چووه، ئێوه نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له كریستیانه‌كانیش كرد". پاپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئێوه له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه وه‌ك برا پێشوازیشتان برا كریستیانه‌كان كرد".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست، سه‌ردانی پاپا فرانسیس، برایەتی و پێکەوەژیان لە نێو ئایینەکان پتەوتر بکات و گوتیشی: "شانازی بە فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی كوردستان دەکەین، فەرهەنگی پێکەوەژیانمان برایەتی و خۆشەویستی زیاتر کردووە، بەناوی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان پێشوازیت لێدەکەین و سەردانەکەی ئێوە جێگەی ڕێزی زۆری ئێمەیە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.