له رانیە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ وە (١٣) هاووڵاتی بریندار بوون
وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین نەقیب عەلی عەبدوڵا رایگەیاند: دواى کاتژمێر ٨ی ئهم شەو لەترافیکی رزگاری رانیە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا لەجۆری پێکدادان بوو، ئۆتۆمبیلێکی پیک ئاب جۆرى گۆنای بێ سەرەتا خۆی به ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایش دادا.
وتیشی:" لەئەنجامی رووداوەکە، شەش کارمەندی هێزەکانی ئاسایش بریندار بوون و پێنج زیندانیکراویش کە لە ئۆتۆمبیلەکەی ئاسایشدا بوون بریندار بوون و دوو سەرنشینی پیک ئابەکەش بریندار بوون"
ئەوەشی راگەیاند: کە سەرجەم بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی رانیەو چارەسەریان بۆ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.