Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:19

فەرماندەیەکی پێشمەرگە: هێزه‌ عێراقیه‌کان داوایان لە ئێمە کردووه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان هاوکاریان بین

کوردستان TV
#7
100%

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە رایگه‌یاند: ھاوپەیمانان بەردەوام بە پاڵپشتیی زانیاریی ھێزی پێشمەرگە هێرش دەکەنە سەر مۆڵگەکانی داعش.

یادگار ئەحمەد فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری قەزای مەخموور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  راگه‌یاندووه‌، ھاوپەیمانان بەردەوام بە پاڵپشتیی زانیاریی ھێزی پێشمەرگە هێرش دەکەنە سەر مۆڵگەکانی داعش، بەڵام ئەمە چارەسەر نییە و پێویستە ئۆپەراسیۆنی زەمینی بەڕێوە ببەین بۆ ئەوەی بتوانین داعش لە سنووری مەخموور بنبڕ بکەین، ئەگەرنا داعش ھەر دەمینێت و ئێستا جموجۆڵیان زیادی کردووە و بەردەوام بە شێوەی مەفرەزە لە ناوچەکە ھاتوچۆ دەکەن و کردەوەی تروریستی بەڕێوە دەبەن.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ گوتیشی: ھێزەکانی عێراق داوایان لە ئێمە وەکو ھێزی پێشمەرگە کردووە کە ئۆپەراسیۆن دژی داعش لە سنووری مەخموور بەڕێوە ببەین و ئێمەش ڕەتمان کردووەتەوە، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئۆپەراسیۆن بەڕێوە ببەین و بچینە ھەر شوێنێک لێی ناکێشێینەوە، بەڵام پێمان ڕاگەیاندوون ئامادەین ھاوکاریتان بکەین.

یادگار ئەحمەد فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە گوتیشی: ئێمە ئامادە نین لەو ناوچانەی بۆشایی ھەیە بچین پاکی بکەینەوە و دواتر بکشێینەوە و ھێزی عێراقی لێ جێگیر بکرێت، بۆیە ئەگەر ئۆپەراسیۆن بکرێت ئێمە بچینە ھەر شوێنێک لێی ناکشێینەوە و حکوومەتی عێراقیش ئەمەی پێ باش نییە، بۆیە ئێمەش بە داواکاریی ئەوان ڕازی نەبووین.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە باسی لەوەش کرد: بەھۆی بەردەوامیی ھاتوچۆی مەفرەزەکانی داعش ژمارەی چەکدارانی داعش لە سنووری مەخموور دیار نییە، بەڵام بە بەردەوامی جموجۆڵیان لە ناوچەکە ھەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.