ئافرهتێكی گەنج لە ئورومیە بە پاساوی شەرەف و نامووس، لە لایەن هاوسهرهكهیهوه له رۆژههڵاتی كوردستان كوژرا.
بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە لهههفتهی رابردوودا، ئافرهتێكی لاوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی عەزیزە حەقی، تەمەن 33 ساڵ و دایکی چوار منداڵ، لە لایەن مێردەکەی بە ناوی قیرمان دەرویشی کوژرا.
کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی حەقی، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەكه رایگەیاند: عەزیزە لە لایەن مێردەکەی و بە لەچکەکەی خنکێندراوە.
سەرچاوەکان رایانگەیاندووە کە رووداوی کوشتنەکە لە ناوچەی کوشتارگای ئورومیە رووی داوە و ئەو ژنە بە پاساوی شەرەف و نامووس کوژراوە.
شایانی باسە بنەماڵەی عەزیزە حەقی سکاڵایان لە سەرقیرقان دەرویشی تۆمار کردووە و ناوبراو ئێستا دەستبەسەرە.
بە پشتبەستن بە ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زیاتر لە 27٪ ئەو کوشتنانەی لە یەکساڵی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون، بە بیانووی پاراستنی نامووس و شەرەف بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.