رۆژی دووشەممەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان دەكات.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 6 ى 3 ى 2021، له‌راگه‌یاندراوێكدا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویان كردووه‌ته‌وه: كه رۆژی دووشه‌ممه دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ بەڕێوەدەچێت به‌م شێوه‌یه:
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولى به‌هاره رۆژی 2021/3/8
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 2021/3/8، به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی 1991. (بۆ ماوەی چل دەقیقە)
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.