Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:57

ئێران هاوڵاتییه‌کی کوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر ئەو سزایەی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا  ، سزای لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان بە ناوی حامید مستەفایی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک، جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حامید مستەفایی خەڵکی گوندی چغاسەعید-ی سەر بە شاری هەرسین بووە و لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر، لە نزیک شاری ئەراک دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابوویەوە.

جێگای ئاماژەیە کە حامید مستەفایی تەمەن 31 ساڵ و خێزاندار بووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.