Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 14:42

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ خاوەن کارگەکانی جبس و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی کۆبۆوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤/٣/٢٠٢١ کەریم سڵێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبونی حسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان، لەگەڵ خاوەن کارگەکانی جبس و فینگەر و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی کۆبۆوە.

لەسەرەتادا کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەت، دوای بەخێرهێنان ئاماژەی بەوەکرد وەزارەت هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی جوتیاران و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان لەکاتی پێگەیشتنیان و خۆشحاڵین بەم لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان کارگەکان و جوتیارنماندا هەیە.

ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ خۆئامادەکردن بوو بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و خاوەن کارگەکانی جبس و فینگەری پەتاتە، بەمەبەستی پاراستنی بەروبومی ناوخۆیی و بەبازاڕکردنی بەروبومی جوتیاران لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان، هەروەها پاراستنی بەرژەوەندیەکانی نێوان کارگەکانی جبس و جوتیارانی بەرهەمهێنی پەتاتەی پیشە سازی.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هانی جوتیاران دەدات لەداهاتوودا پەتاتەی پیشەسازی زیاتر بەرهەمبهێنن لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کارگەکان پێویستیان بەوەنەبێت لەدەرەوە هاوردەی بکەن و بەرهەمی ناوەخۆیی بەکار بهێنن لەبوارەکانی پیشەسازی جبس و فینگەر. لە کۆتایدا بڕیاردرا لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە واژۆبکرێت لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کارگەکانی جبس و فینگەر، بۆئەوەی لە داهاتودا لە ژێر چاودێری وەزارەت گرێبەست لە نێوان خاوەن کارگەکانی جبس و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی لەهەرێمی کوردستان واژۆبکرێت. راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.