Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:59

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2021.3.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە عیسمەت ئەرگۆشی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا کە هێمن قادر، جێگری پارێزگار ئامادەی بوو، پارێزگاری هەولێر، سوپاس و ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و سەرجەم هێزەكانی ئاسایش كرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و پاراستنی هەرێمی کوردستان.

لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، جەختی لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش کردەوە لە پێناو دابینكردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر بۆ هەولێری پایتەخت.

لەلایەن خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەست بەکار بوونی وەکو پارێزگاری هەولێر، هیوای سەرکەوتنی لەکارەکانی بۆی خواست، ڕایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە وەکو ئاسایشی هەرێمی كوردستان، هەروەک چۆن لەرابردوودا هاوکاری و هەماهەنگ بووینە لەگەڵ پارێزگای هەولێر، لەداهاتوودا ئەو هاوکاری و هەماهەنگیەی نێوانمان زیاتر و پتەوتر دەکەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.