Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:26

ڕێگای بانی بنۆکی بناری چیای سۆرین قیرتاو کرا

تێچووی پڕۆژەکە زیاتر لە 340 ملیۆن دینارە
کوردستان TV
100%

بەبڕیاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشته‌جێكردنن  پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای بانی بنۆک لە بناری سورێن سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە جێبەجێکرا.

پڕۆژەکە لەچوارچێوەی کارە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیە لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان، کە بریتییە لە رێگایەک بەدرێژی چوار کیلۆمەتر و300 مەتر و گوژمەی پڕۆژەکەش زیاتر لە 340ملیۆن دینارە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە دوا سەردانیدا بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی پڕۆژەکانی وەزارەتەکەی لە سنوورەکە بەسەرکردەوە، کە خۆی لە (10)پڕۆژەی جیاواز دەبینیەوەو بڕی زیاتر لە ملیارێک دیناری بۆ تەرخانکرابوو.

یەکێک لەو پڕۆژانەش دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای بانی بنۆک بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.