ئه‌مساڵ(2021) سی و سێ ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایدی ئه‌نفالدا تێپه‌ڕ ده‌بێ.ئه‌نفال زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی سه‌ربازی رژێمی پێشووی عێراق(به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن و، له ماوه‌ی نێوان شوبات و ئازاری 1988) بوون به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كورد، كه تێیدا182 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوردستان، بێسه‌رووشوین كران. دواتریش به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شاری هه‌ڵه‌بجه، له‌ئاداری هه‌مان ساڵدا، به ئاستێكی تر گه‌یشت و، به‌مجۆره یه‌كه‌مین ئه‌زموونی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، له كوردستان تۆماركرا.
زانكۆی سۆران به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی كۆڤێنتری و سه‌نته‌ری "متمانه،ئاشتی و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و فۆرۆمی ڕابوونی ئاشتی جیهانی" گه‌ڵاڵه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كرنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تییان له‌ژێر سه‌ردێڕی: (چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك به مێژووی ئه‌نفال و جینۆساید له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌مڕۆ: یاده‌وه‌ری به‌كۆمه‌ڵ، قوربانی، مرونه‌ت و شۆكی به‌رده‌وام!) داڕشت، كه وا بڕیاره له 18/6/2021، به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌بچێ.
ئامانجی ئه‌م كۆنفرانسه، وه‌كو به‌شێك له ده‌روه‌ستیمان بۆ "سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌و ئاشتی ‘Leadership for Peace"، بریتییه له سه‌رله‌نوێ تیشكخستنه‌سه‌ر میراتی ئه‌نفال له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له روانگه‌یه‌كی نێوان پسپۆڕییه‌وه(interdisciplinary perspective). به دوای ئه‌و ئه‌زموون و ده‌رسانه‌وه‌ین كه له رابردووه‌وه فێربووین و هه‌روه‌ها سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی ئاڵنگاری و وه‌ڵامه‌كان بۆ ئه‌و توندوتیژییانه‌ش، كه ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ن.
لیژنه‌ی زانستی كۆنفرانس، پێشوازی له‌و توێژینه‌وه‌ئه‌كادیمییانه ده‌كات، كه سه‌باره‌ت به ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ده‌نووسرێن و به شێوازێكی شیكاریی تیشكده‌خه‌نه سه‌ر میراتی ئه‌و شۆك و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و سیاسه‌تی ئه‌وڕۆی كوردستان هه‌ن. هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و توێژینه‌وه به‌راودكارییانه ده‌كه‌ین، كه به شێوازێكی به‌رچاوروونكه‌رانه، یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن بۆ تێگه‌یشتن له بابه‌تگه‌لێكی وه‌ك قوربانی بوون، مروونه‌ت، به‌رپرسیارێتی و ئاشتبوونه‌وه، كه هه‌ر هه‌موویان زۆر گرنگن بۆ تێگه‌یشتن له كاریگه‌رییه درێژمه‌وداكانی جینۆساید.
زانكۆی سۆران رایدگینیِت : ئێمه پێشوازی ده‌كه‌ین له پسپۆڕانی به‌شه جیاوازه‌كان، بۆ تیشكخستنه سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه له روانگه‌ی پسپۆڕییه جیاوازه‌كانی خۆیانه‌وه، وه‌كو زانستی سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵناسی، ده‌روونناسی، تاوانناسی، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میژوو. هه‌روه‌ها ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ ئه‌و نووسینانه‌ی كه له لایه‌ن رۆژنامه‌نووس پراكتیشنه‌ره‌كانه‌وه(practitioners) دێن و، پلانی ئه‌وه‌مان هه‌یه پانێلێككی تایبه‌ت ته‌رخان بكه‌ین بۆ باسه‌كانیان و، به گشتی ئه‌و باسانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی نه‌نووسراون.
تێبینی:
1ــ دوا رێكه‌وت بۆ ناردنی پوخته‌ی توێژینه‌وه، كه پێویسته به زمانی ئینگلیزی بێت(200 وشه)، رێكه‌وتی 31/3/2021 ه. توێژینه‌وه په‌سندكراوه‌كان تا ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان، وه‌ڵامده‌درێنه‌وه.
2ــ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه زاڵ نین به سه‌ر زمانی ئینگلیزی‌دا، ده‌توانن پوخته‌كانیان به كوردی بۆ د. ئیبراهیم مه‌لازاده بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنیان، رێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌شداریكردنیان.
3ــ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له كۆنفرانسه‌كه‌دا قبوڵ ده‌كرێن، دواتر له‌گۆڤارێكی زانستی باش‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
4ــ پوخته‌ی توێژینه‌وه پێویسته بنێردرێت بۆ یه‌كێك له ئیمه‌یله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنفرانس، كه بریتین له‌م به‌رێزانه خواره‌وه:
ــ د. ئیبراهیم مه‌لازاده، زانكۆی سۆران، توێژه‌ری میوان له زانكۆی كۆڤێنتری [email protected]
ــ د. به‌هار باسر، زانكۆی كۆڤێنتری [email protected]
ــ د. ستێڤن ماكلوگلن ، زانكۆی كۆڤێنتری [email protected]
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.