دوای ئەوەی پێنج هەزار ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەکەم کەس ڤاکسینەکەی وەرگرت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4 ى 3 ى 2021، به ئاماده‌بوونی د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تی كوتانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌ولێر به پێكوته‌ی دژه‌كۆرۆنا ده‌ستی پێ كرد .
یه‌كه‌م كه‌س كه‌به‌پێكوته‌ی كۆڕۆنا كوترا به‌ناوی گۆران عوسمان بایز بوو، كه كارمه‌ندی ته‌ندروستییه له به‌شی چاودێریی چڕ له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا كار ده‌كات.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لەکاتی ئامادەبونی لە هەڵمەتی کوتان بە ڤاکیسنی کۆرۆنا به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رایگەیاند، لەیەکەم وەجبەی ڤاکسیندا کارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانەی لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادان ڤاکسینیان پێدەدرێت.
گوتیشی، لەو پێنج هەزار ژەمە ڤاکسینەی گەیشتۆتە هەرێم، لە 57%ی بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و لە 43%ی بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە.
له‌هه‌ولێر حەوت سەنتەر بۆ پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا کراونەتەوە، د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت: رۆژانە دەتوانن زیاتر لە 50 کەس بە ڤاکیسنی کۆرۆنا بکوتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.