کۆشکی سپی راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەعێراق بڵاوکردەوە رایگهیاند: ئەگەر پێویست بکات هاوشێوەی هێرشەکانی هەفتەی رابردوو بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەڵاممان دەبێت.
جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: تائێستا لێکۆڵینەوە لەهێرشەکانی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەعێراق بەردەوامە و لەوبارەیەوە زانیاری پێویست دراوەتە سەرۆک بایدن، جەختیش دەکاتەوە دوای لێکۆڵینەوەکان ئەگەر دەرکەوت ئەو هێرشانە پێویستیان بە وەڵام هەیە، هەنگاوی پێویست دەنێن.
گوتەبێژی کۆشکی سپی باسی لەوەش کردووە، هەڵسەنگاندن بۆ زەرەر و زیانەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد بەردەوامە.
شایهنی باسه ئەمڕۆ چوارشهممه 3-3-2021، چەند مووشەكێك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.