لهراگهیاندراوێكدا، وهزارهتى شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتدا، بە گوژمەی 637 ملیۆن دینار پرۆژەی جووتسایدی پەرستگەی لالش جێبەجێ دەكرێت و ئێستاش كاركردن تێیدا دەستی پێ كردووە.
لهم بارهیهوه، سەرۆكایەتیی شارەوانیی شێخان رایدهگهێنێت: لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، بە مەبەستی خزمەتكردن و ئاسانكاری هاتوچۆ، بە گوژمەی 637 ملیۆن دینار دەست كرا بە جێبەجێكردنی پرۆژەی جووتسایدی پەرستگەی لالش و ئێستاش تیمەكانی شارەوانی كار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی جووتسایدكردنی رێگەی پەرستگەكە دەكەن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.