Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:56

باره‌گای بارزانی: ئه‌مساڵ مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌ و سه‌ردانی هاووڵاتیان بۆ مه‌زاری نه‌مران به‌ڕێوه‌ ناچێت

به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان
کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ ، به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و پابه‌ند بوون به‌رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ئه‌مساڵ یادكردنه‌وه‌ و سه‌ردانی هاوڵاتییان بۆ مه‌زاری نه‌مران به‌رێوه‌ناچێت.

ده‌قی راگه‌یاندراو:

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادەكانی مانگی ئادار، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست و هەموو چینوتوێژەكان دەكەین كە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، ئەمساڵ مەراسیمی یادكردنەوە و سەردانی هاووڵاتیان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوە ناچێت. وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان، هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ گشت لایەك دەخوازین.

بارەگای بارزانی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.