Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:42

سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ی سه‌ر سوریا نامه‌یه‌کی روونی دایه‌ ئێران

کوردستان TV
100%

جێن پساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، ، ئاشكرایكرد  پێش ئه‌نجامدانی ھێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی سوپای ئه‌مریكا بۆ سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ سووریا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (Pentagon) زانیاری به‌ به‌رپرسانی كۆنگرێس داوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ھێرشه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ھێرشه‌كانی عێراقه‌وه‌ ھه‌یه‌.

پساكی، كه‌ له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، بۆ تێكساس، له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا روونكردنه‌وه‌ی ده‌دا به‌ رۆژنامه‌نووسان، بۆ یه‌كه‌م جار باسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی كرد.

پساكی، گوتی: "پێنتاگۆن، پێش ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌، زانیاری داوه‌ به‌ به‌رپرسانی كۆنگرێس. ئیداره‌ش، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكدا زانیاری به‌ كۆنگرێس داوه‌. له‌ ھه‌فته‌ی داھاتووشدا دانیشتی نھێنی ئه‌نجامده‌درێت".

پساكی، له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئایا ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سووریاوه‌ چ جۆره‌ په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئێران كردووه‌، گوتی "سه‌رۆك بایدن، په‌یامێكی روون ده‌نێرێت له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ پاراستنی گه‌لی ئه‌مریكا رێكار ده‌گرێته‌به‌ر".

پساكی، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ "ھێرشێكی رێژه‌یی" بووه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.