Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:19

باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق : فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ناوه‌ندێکی گرنگی هاتوچۆی ئاسمانییه‌

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێری كرد
کوردستان TV
100%

ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق، له‌ په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ھه‌ولێر پایته‌ختی ھه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ھه‌ولێری كرد.

به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی له‌ په‌یجی فه‌رمی كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له‌ ھه‌ولێر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ماتیۆ توله‌ر به‌ یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی ھه‌ولێری ھێزه‌كانی ئه‌مریكا، كۆڵۆنێڵ سكۆت دیسۆرمۆ سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ھه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ھه‌ولێر، ئه‌حمه‌د ھوشیار محه‌مه‌دئه‌مین كۆبووه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌، ماتیۆ توله‌ر رایگه‌یاندووه‌ "ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌ به‌رده‌وامیدان به‌ كاركردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌ بۆ دابینكردنی ئاساییش و ھاریكاری ته‌كنیكی پێویست بۆ ئه‌م ناوه‌نده‌ گرنگه‌ی ھاتوچۆی ئاسمانی.

2

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.