سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیی رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسڕییه ناوه‌ندی پارێزگای زیقار باشووری عێراق برینداربوون بۆ 40 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، خۆپیشاندان له شاری ناسڕییه ده‌ستی پێكرد كه له میانیدا خۆپیشانده‌ران داوایان لاكارلادانی پارێزگار، نازم وائیلییان له پۆسته‌كه‌ی كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیی له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی ئیمام حوسێن راگه‌یاند، له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ چوارشه‌ممه‌دا، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان پێشوازیی له 40 بریندار له خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی ئه‌منیی كردووه كه 23یان كارمه‌ندی ئه‌منیی و 17ی دیكه‌یان خۆپیشانده‌ر بوون.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، برینداره‌كان به‌هۆی هاویشتنی به‌رد و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی گازی فرمێسكڕێژه‌وه برینداربوونه، هه‌روه‌ها سێ له خۆپیشانده‌ره‌كان به فیشه‌ك برینداربوونه.
له میانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه له شاری ناسڕییه، كه‌سێك كوژرا و 19ی دیكه‌ی برینداربوون، هه‌روه‌ها له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه‌دا، 15 كه‌س برینداربوون كه پێنجیان پۆلیس بوون.
به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان كه بۆ سێیه‌م رۆژه له شاری ناسڕییه ناوه‌ندی پارێزگای زیقار باشووری عێراق به‌رده‌وامییان هه‌یه گه‌یشته كوژراوێك و 74 بریندار.
پارێزگای زیقار به چه‌قی چالاكییه‌كانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی داده‌نرێت له عێراق كه دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س ده‌بێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌شێك له دانیشتووانه‌كه‌ی دژبه خراپ ئیداره‌دانی پارێزگاكه و خراپی خزمه‌تگوزاری گشتیی و كه‌می هه‌لی كار خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، رێژه‌ی بێكاری له وڵات له ساڵی 2020دا به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 31.7 له‌سه‌دا، له كاتێكدا له ساڵی 2018دا ئه‌و رێژه‌یه له‌سه‌دا 20بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.