حكوومەتی بەریتانیا نیگەرانی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و هێرشە مووشەكییەكانی كه به‌م دواییه كرایه سەر ناوچەی سەوزی بەغدا دەربڕی.
جەیمس كڵیڤرلی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا جه‌ختی كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنی عێراق.
كڵیڤرلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وڵاتەكەی نیگەرانە لەو هێرشە مووشەكییانەی هێزەكانی هاوپەیمانان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەنە ئامانج.
گوتیشی ئەوانەی دەیانەوێ ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق تێكبده‌ن سەركەوتوو نابن چونكه ئێمه وه‌ك حكومه‌تی به‌ریتانیا هه‌میشه له پشتیان ده‌بین .
جێی باسە له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی ناوچەی سەوزی بەغدا و نزیك باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.