له كۆی چل گوندی كوردنشینی ناوچه كوردستانییه‌كان، ته‌نیا دانیشتوانی 10 گوند له سنوره‌كه ماون، ئه‌وانیش بێ ئه‌وه‌ی ماڵیان بێینه‌وه گونده‌كه‌یان، به‌ر له خۆر ئاوابوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر و مه‌خمور.
له دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 داگیركردنی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به ده‌ستی ملیشیاكان و نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له سنووری گونده‌كانی ناحیه‌ی قه‌راج ، جموجۆڵ و مه‌ترسی داعش له ناوچه‌كه زیادی كردووه، هاوكات سوپای عێراقیش له كۆنترۆڵی ره‌وشی ئه‌منی سنووره‌كه كه‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنێت.
ئه‌مه‌و له كۆی چل گوندی كوردنشینی ناوچه‌كه، ته‌نیا دانیشتوانی 10 گوند له سنوره‌كه ماون، ئه‌وانیش بێ ئه‌وه‌ی ماڵیان بێینه‌وه گونده‌كه‌یان، ته‌نها بۆ راپه‌ڕاندنی كاری رۆژانه‌ی كشتوكاڵی دێنه‌وه و به‌ر له خۆر ئاوابوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر و مه‌خمور.
پ: كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.