دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.2.24، لەڕێو رەسمێکدا، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئارتاك ئاپیتۆنیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و هارچیا پۆلادیان، باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق و ئارشاك مانۆكیان، كونسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر، سەنتەری کەللتوری ئەرمینا لەسەر قەڵای هەولێر کرایەوە.
لەڕێو رەسمەکەدا کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، خۆشحاڵی خۆی بەکردنەوەی سەنتەرەکە لە سەر قەڵای هەولێری پایتەخت نیشاندا و پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەکردن و هیوای خواست کردنەوەی ئەم سەنتەرە ببێتە هۆی زیاتر لێکتر نزیکبوونەوەی کەللتور و فەرهەنگ و هونەری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا، وەکو پارێزگای هەولێریش ئامادەیی هەرچی ئاسانکاری و هاوکاری و هەمەهەنگی پێویستە نیشاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.