ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له‌سه‌د پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاماده‌یه بۆ هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر .
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پاڕێزگارهكانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی كارگێری و ئیداری پارێزگاكان و پلانی حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و گوتیشی بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له‌سه‌د پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاماده‌یه بۆ هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.