Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:53

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن له‌سلێمانى : گومان ده‌کرێ 10 که‌س تووشی کۆرۆنای گۆڕاو بووبن

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن له‌ سلێمانى ڕايده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سلێمانی گومان ده‌كرێ 10 كه‌س تووشی كۆرۆنای گۆڕاو بووبن.

د. داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن ‌، بە (کوردستان 24)ی ڕاگەیاند: دوو بۆ سێ رۆژە ژمارەی تووشبوان به‌ کۆرۆنا زیادی کردووە، گوتیشى: دوێنێ 10 نەخۆشمان بۆ هاتووە، گومان دەکەین تووشی کۆرۆنای گۆڕاو بووبن، چونکە په‌تاكە زۆر بە خێرایی لەنێویاندا بڵاو بووەتەوە و نیشانەکانیشیان جیاوازن، ئه‌و كه‌سانه‌ش دانیشتووی سلێمانین و بەرکەوتنیان لەگەڵ خەڵکی ئێران و باشووری عێراق هەبووە، سێ لە نەخۆشەکانیش ئەندامی یەک خێزانن.

ده‌شڵێت: کۆڕۆنای گۆڕاو کەمتر تووشی کەسانی بەتەمەن دەبێت، زیاتر کار دەکاتە سەر کۆئەندامی هەرس و دەبێتە هۆی سکچوون و ڕشانەوە.

 هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت: پشکنینیان بۆ کراوە، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامەکان، دووبارە پشکنیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.