Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:08

گۆرانی "شیزۆفرینیا"ی شەمس کوێتی هه‌شت خه‌ڵات به‌ ده‌ست ده‌هێنێ

‌ له‌ رووی وێنه‌ و ده‌رهێنان و مۆنتاژه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌
کوردستان TV
100%

شه‌مس كوێتی‌ گۆرانیبێژی دیاری دنیای گۆرانی كويَتي وعه‌ره‌بی‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپ و نوێترین گۆرانی  خۆی به‌ناوی "شیزۆفرینیا"، كاندیده‌ بۆ هه‌شت خه‌ڵاتی موزیكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ چه‌ندان فێستیڤاڵی گه‌وره‌ی دنیا.

پێگه‌ی "ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، شه‌مس توانی به‌ گۆرانیی"شیزۆفرینیا"، كاندید بكرێ بۆ هه‌شت خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ چه‌ندین فیستیڤاڵی گه‌وره‌ی دنیا. ئه‌م گۆرانییه‌ نوێترین گۆرانی ئه‌و خاتوونه‌یه‌ كه‌ له‌ رووی وێنه‌ و ده‌رهێنان و مۆنتاژه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌. 
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی خستووته‌ روو كه‌‌، شه‌مس كوێتی ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ گۆرانییه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ زۆرینه‌ی كه‌ناڵه‌كانی دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ رووی كلیپ و وێنه‌ و ده‌رهێنان و مۆنتاژه‌وه‌ بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی ره‌خنه‌گرانی بواره‌كه‌، ‌ ئێستها كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی هه‌شت خه‌ڵاتی نیوده‌وڵه‌تی له‌ چه‌ندین فیستیڤاڵی گه‌وره‌ی دنیا، وه‌ك فیستیڤاڵی ئه‌روپای سینه‌مایی، فیستیڤاڵی كه‌نه‌دایی نێوده‌وڵه‌تی، فیستیڤاڵی ئاسای سینه‌مای نێوده‌وڵه‌تی، هاوكات دوو خه‌ڵات له‌ بواری ده‌رهێنان و وێنه‌ی سینه‌مایی له‌ فێستیڤاڵی  Cineawards، هه‌روه‌ها به‌ باشترین كلیپی وێنه‌گیراو و باشترین دیكۆر له‌ فێستیڤاڵی هیندی سینه‌مایی.

شه‌مس كوێتی به‌ ره‌گه‌ز سعوودییه، ساڵی 1980 له‌ كوێت له‌ دایك بووه‌. له‌ كۆتایی نه‌وته‌كانه‌وه‌ گۆرانی ده‌ڵێت و له‌ چه‌ندان فیستیڤاڵی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كردووه‌، تا ئێستا‌ حه‌وت ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و چه‌ندان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشراوه‌. 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.