لیژنەیهك لهوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای رێگاوبانە گشتییەکان کۆبووەوە و ئەو وەزارەتە ڕایدهگهیهنێت، پرۆژەیاساکە بۆ پاراستنی بەکارهێنەرانی رێگا گشتییەکانە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە ڕاگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو پرۆژەیاسایە بۆ رێکخستەنەوەی کاروبارەکانی وەزارەتە لە بواری پاراستنی رێگاوبانە گشتییەکان و گیانی بەکارهێنەراندا.
ئهوهشخراوهتهڕوو کە ئەم یاسا نوێیە دەبێتە جێگرەوەی یاسای رێگا گشتییەکانی ژمار 3ـی ساڵی 2012ی پەرلەمانی کوردستان.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم یاسایە لە پاراستنی بەکارهێنەرانی رێگا گشتییەکاندا رۆڵی گەورە دەبینێت.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.