Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:08

لیژنەی دەستپاکی بەدواداچوون بۆ ئاستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی گفتوگۆكردن و ئاگاداربوون له‌سه‌ر ئاستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، ئەمڕۆ سێشەمه‌ 2021/2/23، لیژنەی دەستپاكی بەسەرپه‌رشتیی سەعید هەركی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ كۆبووەوە.
سەرەتا جێگری سەرۆكی لیژنە كارنامەی كۆبوونەوەكەی خوێندەوە كه‌بریتی بوو له‌وەڵامدانەوەی نوسراوی هاتوو لەگەڵ گفتوگۆكردنی راپۆرتەكانی تایبەت بەئاستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.
دواتر سەرجەم ئەو یاداشت و نوسراوانەی ئاراسته‌ی لیژنەكه‌ كرابوون، رێكاری پەیڕەوییان بەرامبەر جێبەجێكراو وەڵامدرانەوە.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەشداربووان گفتوگۆی وردیان لەسەر خاڵ بەخاڵی راپۆرتی چاكسازی كرد كە لەلایەن دەستەی دەستپاكی ئاراستەی لیژنەكە كرابوو و بڕیاردرا پێنج لیژنەی وەزارەتی پێشمەرگە بانگهێشتی لیژنەی دەستپاكی بكرێن بۆ روونكردنەوەی پێویست تایبەت بەئاستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا لیژنە بڕیاریدا چەند نوسراوێك ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەدەسەڵاتی جێبەجێكردن بكات بۆ ئاگاداربوون له‌ئاستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.