Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:32

میران عوسمان: بەلارێدابردنی کەیسەکان پێشێڵکردنی ئازادیییە

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی هاندان و فریوودان لە پەنای ئازادی ڕا دەربڕیندامیران عوسمان - پارێزەرو یاساناس رایگەیاند

هەموو كەیسێك تایبەتمەندی خۆی هەیە و مافی كەسی تیایە و پارێزراو بێت ، نابێت ببێتە باسی خەڵك ، ئەوەی لە سۆشیال میدیا رەنگی داوەتەوە هەڵەیەكی گەورەیە ، كە هەلڵایەكیان ناوەتەوە وەك چۆن بڵێین كە هیچ كێشەیەك لەو وڵاتە نییە ، بەوەی كۆمەڵێك كەس لە سەر مەسەلەیەكی شەخصی گیراون .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ دادگا بە كاری خۆی هەڵدەستێت ، ئەو یاسایانەی كە هەن ، دادوەران بە پێی بەڵگەكان دەگەنە بڕیار . پارێزەرانیش دەتوانن بەرگری لە هەر پرسێك بكەن كە مافی كەسەكان بپارێزن ئەویش بە پێی یاساكان. ناكرێت كەیسەكان بە رێ لاببردرێت و بیكەیت بە كەیسێكی سیاسی ، ئەوە لادانە لە یاسا و تەواوی عورفەكان .

هەڵەیەكی دیكەشە كە سەربەخۆیی دادگا دەخەیتە ژێر پرسیارەوە . ئازادی دەربرین بوونی هەیە لە هەرێمی كوردستان ، بەلارێدابردنی كەیسەكان پێشێل كردنی ئازادیییە .

ئەوانەش بەمشێوەیە قسە دەكەن هیچ زانیاریان نیە لە سەر دادگا و ئەو پرسە . دادگا بە پێی دەق بڕیار دەدات ، تاوان نیە تا دەقێكی دیاركراو نەبێت ، ئەو بەڵگانەش هەن بۆیە بڕیار دەركراوە . سەیرە هەندێ كەس قسە دەكەن هیچ زانیارییەك لەو بوارە نازانن كە قسەی لە سەر دەكەن .

ئاماژه‌شیدا كه‌ رۆژنامەنووس كۆمەڵێك ئەتەكێتی هەیە وەكو هەر خاوەن پیشەیەكی دیكە ، بەلام هەیە راست و چەپ باس لە هەندێ پرس دەكەن كە پەیوەستە بە ئاسایشی نەتەوەیی كە ئەوە كارێكی نایاسایییە . دان پێدانان باوكی هەموو دەلیلەكانە ، لەو كەیسەدا تەنها هەموو ئەو كەسانە نین كە هاتوونەتە بەر دادگا ، بەلكو دوو كەسی دیكە هەبوون بەلام ئازادكراون بەوەی بەڵگەی تەواویان لە سەر ئاشكرا نەبووە .

راشیگه‌یاند كه‌ ناكرێت هەموو كەسێك باس لە دادگا بكات ، چونكە دادگا سەربەخۆیی خۆی هەیە . دادگای تێهەڵچوونەوە دووبارە سەیری ئەو كەیسە دەكات و ئەوكات دیار دەبێت كە دوا بڕیار چی دەبێت . دەیان كەیس هەبوون ، زۆر لەوە مەترسیدار بوون كەچی بەلارێدا براوە . بەڵام ئەو كەیسە ئامانجی لەدواوەیە ئەویش ناشرین كردنی حكومەتی هەرێمی كوردستانە .

 

دارشتني :سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.