بنەماڵەی دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی گشت ئهو بهرێزانه كرد کە بەشداری پرسەی خوالێخۆشبێت ( دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس)یان کرد، یان له كاتی ناشتنی تهرمی كۆچكردوو و له كاتی پرسه دڵنهوایان داونهتهوه.
بە ناوی هەردوو بنەماڵەی شاوەیس و شێخ سەلامی عازەبانی و براو و خێزان و خانەوادەی خوا ڵێخۆشبوو دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیسەوە ، سوپاسی بێ پایانی برای گەورە و سەرۆکمان جەنابی کاک مەسعود بارزانی دەکەین، کە هەڵوێستی لە مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی خوالێخۆشبوو نموونەی بەرزترین و بێگەردترین وێنەی وەفا و خۆشەویستی و ڕێزگرتن بوو لە (63) ساڵ هاوڕێتی و کوردایەتی و پێشمەرگایەتی کە بە یەکەوە لە گۆڕەپانەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەل و وڵات، بە بێ دابڕان بردیانە سەر.
زۆر سوپاسی بەڕێزان سەرۆکی هەریمی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاک مەسرور بارزانی دەکەین.
سوپاسی سەرۆکایەتی و گشت ئەندامانی بەڕێزی پارلەمانی کوردستان دەکەین ،
سوپاسی یەک بە یەکی هەڤاڵان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتییەکان و لق و ناوچە و ڕێکخراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
زۆر سوپاسی بەڕێز سەرۆکی کۆماری ئێراقی فیدراڵی کاک بەرهەم سالح و سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەڕێز مستهفا کازمی و سەرۆکی پارلەمانی ئێراق و کەسایەتی و ئەو سەرۆک هۆزە عارەبانە دەکەین کە هاوبەشی خەممان بوون.
زۆر سوپاسی هەموو ئەو باڵوێز و کونسوڵ بەرێزانە دەکەین لە بەغدا و لە هەولێر کە بە ڕوحی دۆستایەتییەکی قوڵەوە هاوبەشی خەم و پەژارەمان بوون.
بەستایش و ڕێزێکی زۆرەوە سوپاسی پیاوانی ئایینیی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان و لە ئێراقدا دەکەین کە بەشداریی پرسەکەیان کردین.
سوپاسی بەڕێز کاردیناڵ ( لویس رۆفایٔیل ساکۆ ) بەتریارکی کلدان دەکەین لهگەڵ هەموو ئەو برا کریستیانانەی هاوبەشیی ئەم خەمە گەورەیەمان بوون.
سوپاسی سەرکردایەتیی گشت حزب و ڕێکخراوە کوردستانییە تێکۆشەرەکان دەکەین چی ئەوانەی ناوخۆی کوردستان و چی ئەوانەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا و باکوور .
لە کانگای دڵمانەوە سوپاسی خەڵکی جوامێر و سەربڵندی کوردستان دەکەین لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و کەرکووک و هەڵەبجە.
سوپاس و پێزانینی بێ سنوورمان هەیە بۆ هەموو هەڤاڵان و هاوڕێیان و خزمان و دۆستان و گشت ئەو خوشک و برا ئازیز و بەڕێزانە، کە بە تەشریف هاتنیان یان بە پەیوەندیی تهلهفۆنی و نامە بەشداری پرسەکەیان کرد و هاوخەممان بوون .
لە یەزدان داواکارین کە پاداشتی هەموو لایەک لەسەر خێر بداتەوە و لە گشت سەغڵەتی و بەڵایەک بیانپارێزێت .
بنەماڵەی شاوەیس و شێخ سەلامی عازەبانی و برا و خانەوادەو خێزان و منداڵانی کاکە ڕۆژ نوری شاوەیس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.