نزیک مانگێک لەمەوبەر لانی کەم سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بە بێ هیچ جۆرە ئاگاداری و ڕاگەیاندنێک لە سێدارە دراون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: كه نزیكهی مانگێك لهمهوبهر وڵاتی ئێران، سێ هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بۆ بڕابووەوە، سزاکەیان لەسەر جێبەجێ کراوە.
هەنگاو راشیگهیاندووه: ناوی ئەم سێ هاووڵاتییە "هووشەنگ محەمەدی"، "ئەلی ئەنگەزی" و "جەواد مونتەزیریان" بووە و هەرسێکیان بە تۆمەتی کوژرانی کەسانی تر دەستبەسەر کرابوون و سزای سێدارەیان بۆ بڕابووەوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كهبهههنگاوی راگهیاندووه، عەلی ئەنگەزی تەمەنی پەنجا ساڵ و خەڵکی گوندی ئەنگەزی سەر بە ناوچەی درود و فەرامانی کرماشان بووە و لە یازدە ساڵ لەمەوبەرەوە لە بەندیخانە بووە و سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
هەروەها، هووشەنگ محەمەدی تەمەنی 41 ساڵ و خەڵکی گوندی سەخری سەر بە شارۆچکەی فیرووزئاباد بووە و لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی کوشتن لە بەندیخانە بووە.
کەسی سێهەمیش کە هەر ئەو ڕۆژە لە سێدارە دراوە، جەواد مونتەزریان تەمەنی 40 ساڵ و خەلکی کرماشان بووە. ناوبراو لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان لە بەندکرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.