سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2021.2.22، لە رێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەدیوانی پارێزگا، به‌فه‌رمی ئومێد خۆشناو، وەک پارێزگاری هەولێر دەست بەکاربوو و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی له‌نێوان پارێزگاری نوێ و پارێزگاری به وه‌كاله‌ت ئەنجامدرا.
لە ڕێ‌و رەسمەکەدا، کەهەریەک لە عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگا و یاریدەدەری پارێزگار و بەڕێوەبەرانی گشتیی سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەشداربوون، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌فه‌رمی "ئومێد خۆشناو"ی وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ناساند.
پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر "ئومێد خۆشناو" ده‌رچوو، كوڕه شه‌هیدێك، كوڕێك له‌ناو خه‌ڵك و له‌ناو جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستنیشان كرا، درێژه‌پێده‌ری ئه‌و به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت، كه چاكسازی و حزمه‌تگوزارییه".
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتیشی: "هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین و وەک وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیەک بە پارێزگاری هەولێردەدەین". لەکۆتایشدا وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆش له هه‌موو ستافی پارێزگای هه‌ولێر کرد کە ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆیان خسته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بۆشاییه‌كی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی درووست نه‌بێت".
لەلایەن خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاند: " له ده‌ستپێكدا ده‌مه‌وێت دروود بۆ گیانی پاكی خوا لێخۆش‌بوو "د. فرسه‌ت سۆفی" بنێرم، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێبده‌م، ئه‌و كارنامه‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت هه‌یه، ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی ئاماده‌ی كردبوو بۆ خزمه‌تكردنی شاری هه‌ولێر، به ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ین، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و كارنامه‌یه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش به خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و قه‌زا و ناحیه‌كانی بڵێم، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆكه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ركه ده‌سنیشان كراوین، كاندید كراوین له لایه‌ن حزبه‌كه‌مان، بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگای هه‌ولێر، بۆلەمەودوا وەک یه‌ك تیم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و قه‌زا و ناحییه‌كان كار دەكه‌ین، له چوارچێوه‌ی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی حكومه‌ت، كه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری كۆكن، رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بینه‌وه و به‌ڵێن دەدەین به‌وپه‌ڕی ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه كاره‌كانی خۆمان بكه‌ین، رێگریش له‌هه‌ر كارێك بكه‌ین، كه ببێته هۆی كاری نایاسایی و سه‌رپێچی، هه‌ر كارێك، كه خه‌ڵك پێی نیگه‌ران بێت، رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه".
پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند: "له‌وه تێده‌گه‌م، كه ئه‌ركه‌كه‌م قورسه، به‌ڵام ئه‌و پشتیوانییه به‌هێزه‌ی، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌و تیمه‌ی له پارێزگا و فه‌رمانگه‌كانی هه‌ولێر هه‌مانه، ده‌بێته هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنمان له‌و كاره، هیوادارم له ئاینده‌دا به سه‌ربه‌رزییه‌وه لێی ده‌ربچین، به‌ڵێنم به جه‌نابی سه‌رۆك داوه، خزمه‌تكاری خه‌ڵك بم، به‌ڵێن بێت، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌و سه‌رۆكم داوه، نه‌یشكێنم".
پارێزگاری هەولێر بەفەرمی دەست بەکاربوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.