له په‌خشی ڕاسته‌وخۆ په‌یامنێری ته‌له فزیۆنی ئیكوادۆر،له كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك ، دزی لێده‌كرێت.
په‌یامنێری وه‌رزشی "دییگۆ ئوردینۆلا" له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك ، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای شاری "گوایاكیل" تووشی شۆك بوو ،كاتێ دزێك به ده‌مانچه هه‌ره‌شه‌ی لێ‌كرد و داوای مۆبایله‌كه‌ی كرد.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت دزه‌كه بهدهمامكێك ده‌موو چاوی خۆی داپۆشیوه ، به ده‌مانچه‌كه‌ی هه‌ره‌شه له په‌یامنێره‌كه ده‌كات داوی مۆبایله‌كه‌ی ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه له په‌یامنێره‌كه وه‌رده‌گرێت ، له‌رێگه‌ی ماتۆرسیكلێك كه چاوه‌ڕێ ده‌كرد ههڵادێت.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی - كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.