به ئاماده‌بوونی رێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆی هەرێم و سه‌رجه‌م قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه و ته‌واوی به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو وه‌ك 42هەمێن پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌دا ، پارێزگاری نوێی هه‌ولێر به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: به‌ڵێنم به‌جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی داوه كه‌خزمه‌تكاری هه‌ولێر بم.
وتیشی، خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌ده‌ست ناده‌ین ، ئامانجمانه خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی سنوری پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ین .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: هه‌ول ده‌ده‌ین كارنامه‌ی حكومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ین .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22 ى 2 ى 2021 ، دواى کۆبوونەوەى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وەزیرى ناوخۆ و پارێزگارى هەولێر لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامه‌وانیدا ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، كه دواى تەواوبوونى ڕێکاره یاساییه‌كان، کوڕەشەهیدێك و کوڕیکى ناو جەماوەرى خەڵکى کوردستان، دەستنیشانکراوە و دەستبەکار دەبێت، بۆ ئەوەى لەمەودوا چالاکییە خزمەتگوزارییەکان باشتر بەڕێوە بچن و ئێمەش لە حکوومەت زیاتر هاوکارى دەکەین.
گوتیشی، ئومێد خۆشناو پێشتر چەندان پۆست و ئه‌ركی بینیوه، کە لەهەموویان بەسەرکەوتوویی کارەکانى تەواو کردوە و دووجاریش لە پەرلەمانى کوردستان دەنگى شایستەى بەدەست هێناوە، بۆیە بەدەستنیشانکردنى ئومێد خۆشناو بۆ ئه‌و ئه‌ركه، بێگومانین کە سەرکەوتوو دەبین.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: کە لەم کۆبوونەوەیەدا کە ئەمڕۆ لە دیوانى پارێزگاى هەولێر بەڕێوە چوو، فەرمانى وەزاریمان ئاڵۆگۆڕ کرد، کە پێشتر هێمن قادر بە وەکالەت کارەکانى ڕایی دەکرد، ئومێد خۆشناو بە فەرمى وەک پارێزگارى هەولێر بە بەڕێوەبەرەکان بناسێنین.
وەزیری ناوخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ئاستەنگەکان زۆرن و گرفتەکانیش کەم نین، بۆیە ئەرکى ئومێد ئاسان نییە، بەڵام هەموو لایەک هاوکارى دەبین تا بتوانین هەموو خزمەتگوزارییەک پێشکەش بە خەڵکى هەولێر بکات.
هه‌رله‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، ئومێد خۆشناو پارێزگارى نوێی هەولێر ڕایگه‌یاند، سەربارى ناردنى درود بۆ گیانى فرسەت سۆفى پارێزگارى پێشووى هەولێر، کارنامەکەى ئەو تەواو دەکەین، کارنامەکەشمان کارنامەیەکى گشتگیر و فرەلایەنە و سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش پێداگیری لەوە کردووە، کە خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیانى کوردستان بە گشتى و هەولێر، بە تایبەتى بکەین. ئێمەش بەردەوام دەبین و دەبێ فەرمانگەکانى حکومەت بەشێک بن لە خزمەتکارى هاوڵاتیان، بڕواشمان بەوە هەیە کە کارکردن بە یەک تیم و راستگۆیی و دەستپاکى و کارکردن لەسەر بنەماکانى کارى حکوومەت و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى بەڵێن دەدەین بەوپەڕێ ئەمانەتەوە کار دەکەین.
گوتیشی: من لە ئەرکى ئێستام تێدەگەم، کە ئەرکێکى قورسە، بەڵام چاوەڕێی پشتیوانیی هەموو لایەک دەکەین، سۆز بە خەڵکى کوردستان و هەولێریش دەدەم کە خزمەتى هەولێر دەکەین و هەروه‌ک به‌ڵێنم بە سەرۆک بارزانى داوە، به‌ڵێن بە خەڵکى هەولێر دەدەین کە خزمەتکاریان بین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.