Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:32

شیرین فوئاد مەعسووم: کاری رۆژنامه‌نووس نییە سیخوڕى بکات و کار بۆ لایه‌نى ده‌ره‌کى بکات‌

کوردستان TV
100%

 د. شیرین فوئاد مه‌عسووم چاودێری سیاسی و شاره‌زای په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایده‌گه‌ێنێت: ده‌ستكاریکردنی بڕیارى دادگاكان لە ڕێگەی تێكەڵكردنی گریان و فشاری بەشێك لە لایەنەكان، دەبێتە ڕێخۆشكه‌ری بۆ كاری سیخوڕی و وڵات فرۆشتن.

د.‌ شیرین فوئاد مه‌عسوم چاودێری سیاسی و شاره‌زای په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، رایده‌گه‌ێنێت: پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری دادگا و تێكه‌ڵكردنى گریان و فشارى به‌شێك له‌لایه‌ن و هاووڵاتییان و حزب و ده‌سه‌ڵات و هۆزه‌كان به‌ره‌و هه‌نگاوى ترسناكمان ده‌بەن و ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ ئێمه‌ دژى پێشكه‌وتنین و ده‌بێت فاتیحەى یه‌كجارى لەسەر یاسا له‌ كوردستان بخوێنین.

ده‌شلێت: ڕۆژنامه‌نووسان بۆیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ر بوارێك به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواى ورده‌كارى و زانیارى له‌ حكوومه‌ت بكەن و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كابینە‌ى نۆیه‌م زۆرترین ئازادى بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م كردووه‌، له‌ هیچ سه‌رده‌مێك ئه‌وه‌ندى ئێستا هاووڵاتییان ئازاد نه‌بوون له‌ ڕه‌خنه‌گرتن، تكایه‌ با خۆمان و حكوومه‌تیش یه‌كلا بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئازادیمان ده‌وێت ده‌بێت قبووڵیشمان بێت یاسا له‌سه‌ر خۆمان پێش هه‌موو كه‌س جێبه‌جێ بكرێت.

 د. شیرین فوئاد مه‌عسووم چاودێری سیاسی و شاره‌زای په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان 
 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: کاری ڕۆژنامه‌نووس نییە سیخوڕى بکات و زانیاری لەبارەی شوێنى هه‌ستیار به‌ دوژمن بدات و كار بۆ لایه‌نى ده‌ره‌كى بکات‌، ڕۆژنامه‌نووسى پاكژ كارێكى پیرۆزه‌ و ده‌توانێت‌ له‌ هه‌موو بوارێك بكۆڵێته‌وه.

هەروەها بۆچوونی وابوو كە هەوڵدان بۆ ده‌ستكاریکردنی بڕیارى دادگاكان، ڕێخۆشكه‌ر دەبێت بۆ ئه‌وه‌ى سیخوڕ و ئه‌وانه‌ى وڵات ده‌فرۆشن ئازاد بكرێن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسى ده‌خاته‌ سه‌ر دۆخى ئه‌منى وڵاته‌كه‌ و ئەمنی نەتەوەیی.

ده‌شڵێت: دادوەران خەڵکی ئاسایی نین و کێشەکان بەگوێرەی ئەو دەقەی نووسراوە و لەبەر دەستیانە، یەکلا دەکەنەوە، ئەمە بواری خزمێنە و ناسینی تێدا نییە، ناتوانن بە میزاجی خەڵك بڕیار بگۆڕن و یارى پێ بكه‌ن، ئیتر چۆن دەبێت دادوەر ناچار بکرێت و پاشگەز بكرێتەوە؟ كه‌وایە له‌ داهاتوو ده‌بێت ئه‌وه‌شمان قبووڵ بێت كه‌سێك كارێكى تیرۆریستى بكات و منداڵه‌كانى بگریێن و كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌ناوى چالاكوان بڵێن ئازادیان بكەن و وڵات بەرەو گەڕەلاوژەیی بڕوات.

 د. شیرین فوئاد مه‌عسووم چاودێری سیاسی و شاره‌زای په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان  راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ر بڕیارێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسانه‌ به‌ فشار ئازاد بکرێن، ئه‌وا پشتگیریکردنی کاری تێکدانە، لە داهاتوو سیخووڕی ده‌بێت بە شانازی، ئەگەر فشارەکەش لە دەرەوە بێت، ئەوا مەبەست تەنیا تێکشکاندنی هەیبەتی دامودەزگای کوردستانە، ئه‌مه‌ش دۆخێكى ترسناك له‌ داهاتوو دروست ده‌كات، بۆیه‌ با لێگه‌ڕێین حكوومه‌ت و دادگا و لایه‌نى ئه‌منى له‌م وڵاته‌ كارى خۆیان بكه‌ن.

لە كۆتاییشدا ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌گه‌ر یاسایه‌كى توند هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت هەموو ئەوانەش سکاڵایان لەسەر تۆمار بکرێ کە پشتگیری تاوانکاران دەکەن، ئەگەر دەمانه‌وێت یاسا سەروەرتر بێت، نەمانی سیستەم خێری بۆ کەس تێدا نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.