به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌لی حوسێن رایده‌گه‌ێنێت: پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورده له عێراقدا و كێشه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی نییه و به گرنگی ده‌زانێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد و ده‌ستووری ئیتیحادی هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان.
عه‌لی حوسێن به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایده‌گه‌ێنێت: له ده‌ستووری 1958ه‌وه كورد وه‌ك هاوبه‌ش له عێراق ناوی هاتووه. له رێككه‌وتننامه‌ی 1970دا بوونی كورد له عێراقدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه. له 2003شدا كاتێك ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌مه‌لایه‌ن ئاماده‌كرا، دانی پێدا نرا، كه كورد له عێراقدا له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكی فیدراڵی ئیتیحادی ده‌ژین.
راشیده‌گه‌ێنێت: له ده‌یه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، كورد و جووڵانه‌وه‌كانی شیعه له په‌یوه‌ندیدا بوون و هاوكاریان بووینه. به‌ڵام عێراق له بناغه‌وه به ناسرووشتی درووست كراوه و كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراق بووه، كه هیچ كاتێك هاوبه‌شیی كوردیان قبووڵ نه‌كردووه. هه‌ر بۆیه كورد په‌نای بۆ ریفراندۆمیش برد و ئه‌وه ئه‌نجامی پشتگوێخستنی كورد بوو.
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كورد دانووستان و گفتوگۆ ره‌تناكاته‌وه و به گرنگی ده‌زانێت هه‌ر دانووستانێك ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و هاوبه‌شیی كورد بێت له‌عێراقدا.
عه‌لی حوسێن گوتیشی: ئێمه قوربانیمان داوه بۆ ئه‌وه نه‌بووه مووچه ببڕدرێت و په‌راوێز بخرێین، عێراق تا له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌نه‌برێت، هه‌رگیز سه‌قامگیر نابێت و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه، كه میله‌ت زیانی به‌رده‌كه‌وێت. بۆیه ئێمه ده‌كرێت سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبیمان بكه‌ین، به‌ڵام سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاماژه‌ی بۆ بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كورد و سوننه كرده‌وه و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی، كه له ئێستادا سوننه‌كان هاوشێوه‌ی شیعه، مه‌رجه‌عێكی سیاسی‌یان نییه و په‌رت و بڵاون.
گوتیشی: سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌رده‌وام له وێستگه جیاجیاكانی ژیانی سیاسی عێراقدا، به هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌یبووه، هۆشداری داوه له ئاڵۆزبوونی ره‌وشی عێراق و ته‌نانه‌ت پێش ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی داعش، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشانه‌ی راگه‌یاندبوو، به‌و پێیه‌ی عێراق به‌ره‌و تاكڕه‌وی هه‌نگاوی ده‌نا و مافی پێكهاته‌كانی پێشێل ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان نه‌ده‌دایه هۆشدارییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.