ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له مه‌رزی نافه‌رمی كێلێ له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له كاتی هاتنه ناوه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك به باری ته‌ماته‌وه له ده‌روازه‌كه‌وه بۆ شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ، كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستده‌دات و هه‌ڵده‌دێرێت و وه‌رده‌گه‌ڕێت.
له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌ش شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه به ناوی رێباز حه‌سه‌ن هێرۆیی ده‌كه‌وێته ژێر بارهه‌ڵگره‌كه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ كاتژمێر له‌ژێر ئه‌و بارهه‌ڵگره ده‌مێنێته‌وه دواتر به ئامێری شۆفڵ و سلنگ و به هه‌وڵی زۆرێك له هاووڵاتییان شۆفێره‌كه له‌ژێر بارهه‌ڵگره‌كه ده‌رده‌هێندرێت و به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌كرێت دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینهكهیی و كاریگه‌ری مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژێر بارهه‌ڵگره‌كه، گیان له‌ده‌ستده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.